لە بۆنەیەکی بووکگواستنەوە لە پارێزگای گولستانی باکووری خۆرهەڵاتی ئێران ٢٠٠کەس بەر کۆرنا کەوتن و ٥ کەسیان گیانیان لەدەست دا.
ئاوێنه: سیراجەلدین عارفنیا، جێگری بەشی درمانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای گولستان رایگەیاند، لە بۆنەیەکی بووک گواستنەوە لە گوندێکی ئەم پارێزگایە کە هیچ دانیشتوویەکی بەر کۆرۆنا نەکەوتبوو، ٢٠٠ کەس بەر ئەم ڤایرۆسە کەوتن و ٥ کەسیش گیانیان لەدەست دا.
عارفنیا، وێڕای ئاماژە کردن بە کەمبوونی ئامێری ئوکسیجنساز لە نەخۆشخانەی گولستان وتی: وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی تەنکیی ئوکسیجن دوو ملیار تومەنی خەرج کردووە و بڕیار وایە خێرخوازیانیش ٣ ملیار تومەن بۆئەم مەبەستە کۆبکەنەوە.
ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتووانی پارێزگای گولستان ئەو کوردانەن کە کوردانی خۆراسانیان پێ دەوترێت.