تائێستا تمەنی ئێرانی بەمشێوەیە دانەبەزیوە
  2020-07-09       2879       
ڕۆژ بەڕۆژ داشکانی دراوی ئێرانی بەردەوامە و بەقسەی بازرگانی ئەو دراوەش تائێستا تمەنی ئێرانی داشکانی بەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە.

ئاوێنە، زریان محەمەد: حەمید عەبدوڵا، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و شارەزای دراو بە ئاوێنەی وت" دراوی ئێرانی لە مێژوی خۆیدا ئەمە یەکەمجارە بەو ئاستە داشکاندن بەخۆیەوە ببینێت بەرامبەر بە بە دۆلاری ئەمریکی".

وتیشی "هۆکارە ئابوریەکان و بەردەوامی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران وایکردووە دراوەکەی بەرەو داشکان بڕوات کە لەمێژودا بەمشێوەیە نەبووە هەتا ئێستا".

لەئێستادا مامەڵەی دراوی ئێرانی زۆر قورسبووە و بازرگانان بەترسەوە مامەڵەی پێوەدەکەن ئەمەش وایکردووە دراوی ئيرانی زۆرتر بێت لە بازاڕەکاندا و هەندێک لە هاووڵاتیانیش ئەو دراوە دەکڕن و لەماڵەکامیاندا دایدەنێن.

دروای ئێرانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بە حەواڵە دوو ملێۆن و ٢٦٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە هەر ١٠٠ دۆلارێکیش گەر هاوڵاتی بیەوێت بیگۆڕێتەوە بە دراوی ئێرانی یەک ملێۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×