2020-07-11   864     
تووشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا 12 ملیۆن کەسی تێپەڕاندو رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو حەوت ملیۆن كەس.
ئاوێنه: بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەڕی وۆڵدمیتەری جیهانی، توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 631 هەزارو 237 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 7 ملیۆن و 366 هەزارو 780 كەس چاكبوونەتەوە.
لەبەرامبەریشدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە 562 هەزارو 900 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، تائێستا 8937 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 3211 كەس چاكبوونەتەوە و 305 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.