ئەمیتاب باتچان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو
  2020-07-12       525       

ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود ئەمیتاب باتچان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو ، لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی بومبای كەرەنتینە كرا.

ئاوێنه‌: ئەمیتاب تەمەنی (77) ساڵە لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە ، تووشبونم بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووپات كرایەوە و لە نەخۆشخانە خوێنرام".

دەشڵێت : " داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم لەماوەی (10) رۆژی رابردوو منیان بینیوە و بەركەوتنیان لەگەڵ من هەبووە سەردانی نەخۆشخانە بكەن و پشكنین ئەنجام بدەن".

ئەوەیشی وت : "بەهۆی دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی سووك ، ئەبهیشیكی كورم لە نەخۆشخانە كەرەنتینە كراوە".

جێی باسە هیندستان ، پلەی سێیەمی تووشبووانی كۆرۆنای گرتووە ، تا ئێستا (820,916) كەس تووشی كۆرۆنابوون و (22,193) كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×