چەند ئامۆژگارییەکی تاقیکراوەی بەسود بۆ توشبوانی کۆڕۆنا
  2020-07-17     
ئا: د. زانا دزەیی

ئەوانەی لەماڵەوە چارەسەری پزیشکیی وەردەگرن بەتایبەتی ئەوانەی کۆکەو ھەناسە توندییان ھەیەو من وەک پزیشک بۆ بەشێکی نەخۆشەکانی خۆم بەکارمھێناوەو سودی زۆریان لێبینیوە:

-تا پێت دەکرێت ڕۆژانەو لەکاتی خەوتن لەسەر سک پاڵکەوە، تا پێت دەکرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت، چونکە بەشێکی زۆری سییەکان (سیپەلاک) دەکەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین چالاکترو باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سک پاڵکەویت.

-ھەندێ وەرزشی تایبەت بەسییەکان ھەیە دەتوانی لەماڵەوە یٔەنجامی بدەیت: ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران، بۆ نزیکەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لەڕێی لووتەوە ھەڵمژەو پاشان بەڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەکانت بەتاڵ بکەوە، لەکۆتایی ھەر جارێک تا پێت دەکرێت کۆکەیەکی توند بکە.

-بۆ ئەوانەی کۆکەی بێزارکەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێکی تر لەوەرزشی سییەکان بریتییە لە لێدان لەپشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لەسنگی کەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەکی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێک بێت لەپی دەستەکانت لەخوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەکە بکەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسرو شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەک بەردەوام بێت.

-تا پێت دەکرێت بکۆکەو بەڵغەم فڕێبدە دەرەوەو قوتی مەدە یٔەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەکرێتە بەکۆکە سییەکانت لەبەلغەم خاوێن بکەوە.

-تا پێت دەکرێت سیڕەپ (شڕوب)ی کۆکە بەبێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ بەکارمەھێنە، کۆکە نیشانەیەکی باشی بەرگریی سییەکانتە دژی ڤایرەسەکە، تا دەکرێت ئەگەر تەحەممول دەکەیت، سیڕەپی کۆکە بەکارمەھێنە.

-ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و یٔێواران بۆ ماوەی پێنج خولەکێک، کاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر کردنەوەو خاوکردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسەو ئەم کردارەش ڕۆژانە دوبارە بکەوە.

-لە ھەفتەی یەکەم‌و تا دە ڕۆژی یەکەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لەژوورەکەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێک پەنجەرەکان بکەوەو ھەواگۆڕکێی ناو ژوورەکەت پێویستە.

-تا پێت دەکرێت خۆت بەخوێندنەوە خەریک بکە جا ھەر شتێک بێت، یان یان ھەر زیکرێکی ئاینیی یان قسەکردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەکرێت تەرکیزت نەخەیتە سەر ھەناسەو سنگت‌و کەمتریین ماوە ھەوڵبدە موتابەعەی ھەواڵەکانی تایبەت بەکۆڕۆنا بیت.

-ئامێری ئۆکسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت‌و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێک قیاسی بکەو ھەرکاتێ دابەزێت، پزیشکەکەتی لێ ئاگادار بکەوە.

ئەم خاڵانەی سەرەوە چارەسەری ڤایرۆسەکە نین، تەنھا بۆ کەمکردنەوەی لێکەوت‌و ماکەکانی نەخۆشییەکەیە لەسەر سییەکان و کۆئەندامی ھەناسە.

ھەموو لایەک تەندروست بنئ خودا ئەم دەردو بەڵایەمان بەئاسانی بەسەردا تێپەڕێنێت.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×