پزیشكانی ئەمریكا‌و چەند وڵاتێكی بیانی هاوكاری پزیشكانی دهۆك دەكەن
  2019-04-07       984       

سەندیكای پزیشكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا‌و چەند وڵاتێكی بیانی هاوكاری پزیشكانی دهۆك دەكەن، چاوەروانیش دەكرێت بۆماوەی یەك ساڵ هاوكارییەكانیان بەردەوام بێت.


ئاوێنە: ژمارەیەك لەسەندیكای پزیشكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا‌و چەند وڵاتێكی دیكەی بیانی كە لە پانزە پزیشك پێك دێن ئامادەیی خۆیان رادەگەیەنن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ هاوكاری تەندروستی پێشكەشی تەندروستی پارێزگای دهۆك بكەن.


بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، د. نزار عیسمەت رایدەگەیەنێت ئامانجی سەندیكاكانی پزیشكی ئەمریكا‌و وڵاتانی دیكە پركردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە كە بونیان هەیە، خۆشحاڵیشە بەهاوكارییەكان، هەروەها شاندەكە سەردانی كەمپی ئاوارەكان دەكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی یارمەتییە تەندروستییەكانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×