سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد
  2020-07-20       868       

سعودیە رایگەیاند: رۆژی هەینی 31ی تەمموزی 2020 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

ئاوێنە: دادگای باڵای سعودیە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە مانگ ببینرێت، سبەی سێشەممە تەواوكەری مانگی زیلقعەدە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەوپێیە رۆژی پێنجشەممە 30ی تەمموز، رۆژی وەستان لە كێو عەرەفە دەبێت و رۆژی 31ی تەمموز یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×