سلێمانی: ئارایشتگای نمونە دادەخرێت
  2019-04-09       955       


له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاریشتگای نمونه‌ داده‌خات‌.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆنا سه‌ردار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی، ئارایشتگای نمونه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ داده‌خرێت.


وتیشی؛ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی كاركردنی ئارایشتگاكان پابه‌ند بونیه‌تی به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌رده‌گرن له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ شوێنه‌كه‌یان پاكوخاوێن بێت.


وتیشی؛ ئه‌وشوێنه‌ی بۆ تاتۆكردن ته‌رخانكرابوو له‌ ئارایشتگای نمونه‌، زۆر پیس بووه‌ و به‌شێكی زۆری شوێنه‌كه‌ ژه‌نگی كردووه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ دروست ده‌كات كه‌له‌وشوێنه‌ تاتۆ دروست ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ئارایشتگای نمونه‌‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×