هەرێم: رۆژی 17-4-2019 دەكرێتە پشوی فەرمی
  2019-04-10       1557       

رۆژی "چوار شەممە" كەهاوكاتی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكانە لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشوی فەرمی.


ئاوێنە: بەپێی خشتەی پشوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی "چوار شەممە" 17-4-2019 ، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشوی فەرمی.


جەژنی سەری ساڵ یاخود چوارشەممەی سوری ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌و بۆنە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتوانی ئاینی ئێزیدی، كە هەمو ساڵێك لە دوەم چوارشەممەی مانگی نیسان یاد دەكرێتەوە، شوێنكەوتوانی ئەو ئایینە بە یەكێك لە بۆنە پیرۆزەكانی دادەنێن‌و لەسەرتاسەری جیهاندا پابەند دەبەن بە دابونەریتەكانیەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×