2020-07-25   2288     
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه ڕه‌شكه زۆر به‌سوده له چاره‌سه‌ری توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاوێنه: كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌وه‌كان و زانایان له مه‌غریب دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕه‌شكه ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌ناویدا پێكهاته‌یه‌كی گرنگ هه‌یه كه توانای چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی” هسبریس” ی مه‌غریبی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه له‌ناو ڕه‌شكه‌دا مادده‌ی ” سایمۆكینۆن” هه‌یه كه یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی ڕه‌شكه كاریگه‌ری گه‌وره و گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و لاوازی ده‌كات و ته‌نانه‌ت توانای چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی “سارس” یشی هه‌یه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن نابێت ده‌رمانه گییایه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆری ده‌رمانی كیمیاوی به‌كاربهێندرێت چونكه ڕه‌نگه كار بكاته سه‌ر جگه‌ر و گورچیله و له‌جیاتی سوود زیانی هه‌بێت.