پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركیا وەرگەڕا
  2020-07-27       862       
لە ڕێگەی خێرای نێوان مێرسین و كرامان لە سنووری مێرسین، پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركیا وەرگەڕاوە.

 وەزارەتی بەرگریی توركیا گیان لەدەست دانی پێنج سەربازی وڵاتەكە و برینداربوونی ژمارەیێكی دیكەی لە سنووری شاری مێرسین لە كوردستانی تورکیا راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا،  بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ڕێگەی خێرای نێوان مێرسین و كرامان لە سنووری مێرسین، پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركیا وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە پێنج سەرباز مردوون و ١٠ سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

باس لەوە دەكرێت كە ئەو ١٠ سەربازەی برینداربوون، برینەكانیان سەختە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×