ئاوات شێخ جه‌ناب: له‌ده‌روازه سنورییه‌‌كانی‌ هه‌رێم سه‌رپێچیی‌ هه‌یه‌
  2020-07-28       1259       
ئاوات شێخ جه‌ناب
وه‌زیری‌ دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌كان سه‌رپێچی‌ ئه‌نجامده‌درێت. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەساڵی‌ 2020دا تاوەكو مانگی چوار موچەیان دابه‌شكردووه‌.

ئاوێنه‌: له‌باره‌ی‌ كاری‌ قاچاخچێتی‌ له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری‌ دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، چوار ده‌روازه‌ی‌ فه‌رمیی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌، چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی‌‌ دیكه‌ش هه‌ن سه‌ر به‌ده‌روازه‌ ڕه‌سمییه‌كانن.

وتیشی‌، "ئێمه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌روازه‌ی‌ سنوریی نافه‌رمیمان نییه‌، به‌ڵام ئایا له‌ده‌روازه‌كان سه‌رپێچی‌ هه‌یه‌، به‌ڵێ سه‌رپێچی‌ هه‌یه‌".

له‌باره‌ی‌ ئه‌و موچانه‌ی‌ تائێستا حكومه‌ت خه‌رجیكردووه‌، وه‌زیری‌ دارایی وتی‌، "لە 12 مانگی ساڵی 2019دا ئێمە 12 موچەمان داوە، لە 2020دا تاوەكو مانگی چوار موچەمان داوە، بەپێی حساباتی ئەم وڵاتەی ئێمە سێ موچەی چۆتە قاڵبی پاشەكەوتی ساڵەكانی پێشوترەوە كە میراتییە‌و بۆ ئەم حكومەتە ماوەتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×