ترەمپ پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات
  2020-07-30       450       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بۆ دوركەوتنەوە لە دەنگدان بەشێوازی نامەی پۆستی، پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند: ئەگەر دەنگدان لەڕێگەی نامەی پۆستییەوە بێت، ئەوا هەڵبژاردنی 2020، نادەقیقترین و پڕساختەترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژودا.

ترامپ، ئەوەشی بە "سوكایەتی" بۆ ئەمریكا ناوبردوە.

سەرۆكی ئەمریكا پێشنیاری كردوە هەڵبژاردنەكە دوابخرێت تا ئەو كاتەی خەڵك دەتوانن بەشێوەیەكی سروشتی و متمانەپێكراو و  پارێزراو دەنگ بدەن.

لە سایەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مشتومڕێكی زۆر لە ئەمریكا هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، باسی لەوە كردبو كە متمانەی بە دەنگدان لەڕیگەی نامەی پۆستییەوە نییە چونكە بەبڕوای ئەو ساختەكاریی زۆری تێدا دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×