بەپێی‌ پێناسەی‌ نوێی‌ رێکخراوی‌ تەندروستیی جیهانی‌؛ بە کێ دەوترێت کۆڕۆنای‌ هەیە؟
  2020-08-11       2422       
لەزانستی‌ پزیشکیدا، بۆ ئەوەی‌ بڕیار لەسەر یٔەوە بدرێت کەسێک نەخۆشییەکی‌ هەیە یان نا، پشت بەو پێناسانە دەبەسترێت کە کۆمەڵێک دەزگای‌ زانستیی نێودەوڵەتی‌ بۆ نەخۆشییەکان دەیانکەن، کە گرینگترین و متمانە پێکراوترینیان "رێکخراوی‌ تەندروستیی جیهانی - WHO"یە. ئەو پێناسانەی‌ کە دەکرێت بۆ نەخۆشییەکان، بەپێی‌ یٔەنجامی‌ داتاو لێکۆڵینەوە نوێکان، گۆڕانکاریی تێدادەکەن.

بەپێی‌ نوێترین پێناسە کە رێکخراوی‌ تەندروستیی جیهانی‌، چەند رۆژ لەمەوبەر "7/8/2020" بڵاویکردووەتەوە: هەر کەسێک لەپڕ تووشی "تا لەگەڵ کۆکە" بووبێت، یانیش لەپڕ تووشی سێ یان زیاتر لەمانە بووبێت: تا، کۆکە، بێهێزی‌، سەریٔێشە، قوڕگئێشە، هەڵامەت، تەنگەنەفەسی، نان پێ نەخوران/ هێڵنجدان/ رشانەوە، سکچوون، ئەوە ئەگەری هەیە تووشی کۆڕۆنا بووبێت.

خۆ ئەگەر بێتو کەسەکە ئەو نیشانانەی‌ هەبێت و بەرکەوتنی‌ لەگەڵ کەسێکی‌ دیکەدا هەبووبێت کە ئەو نیشانانەی‌ هەبووبێت یان بە پشکنین دەستنیشانکرابێت کە تووشبووە، یانیش لەناکاو تووشی لەدەستدانی‌ هەستەکانی‌ تام و بۆنکردن بووبێت "بێ یٔەوەی‌ هۆیەکی‌ دیاریکراو هەبێت"، ئەوە ئەگەرەکە زۆر بەرزدەبێتەوە.

بێگومان تەنها ئەو کاتە دەتوانین بەدڵنیاییەوە بەکەسێک بڵێین کۆڕۆنای‌ هەیە ،کە ئەنجامی‌ پشکنینەکانی‌ پۆزەتیڤ دەربچێت، جا نیشانەی‌ هەبێت یان نا.

د. زانا یٔەحمەد
پزیشکی‌ پسپۆڕی‌ هەناو
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×