دو ڤاکسینی دژه‌ كۆرۆنای‌ ئەمریکی‌و ئەڵمانی سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە
  2020-08-14     
ئا: د. عیسا عه‌بدولره‌حمان

ڤاکسینی هەردو کۆمپانای فایزەری ئەمریکی‌و بایۆنتیکی ئەڵمانی، لەقۆناغی یەکەم‌و دووەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، سەرکەوتنێکی زۆرباشی بەدەستهێناوە.

ئەنجامی سەرەتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی فایزەر + بایۆنتیک، ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا، بەناوی BNT162b1، لە جۆڕناڵی نەیچەر بڵاوکرایەوە، ئەنجامەکانیش زۆر دڵخۆشکەرن.

ڤاکسینەکە؛ قۆناغی یەکەم / دووەمی بە بەشداری ٤٥ خۆبەخش، لەنێوان تەمەنەکانی ١٨ - ٥٥ ساڵ، تێپەڕاند. تێیدا سێ ژەمی ڤاکسینەکە؛ ١٠ مکگم، ٣٠ مکگم و ١٠٠ مکگم، بە دوو ژەم "جگە لە ١٠٠ مکگم" تاقیکرانەوە، کە نێوانی دوو ژەمەکە، ٢١ رۆژ بوو.

روودانی کاردانەوەی بەرگریی جەستە؛ بەچالاکبوونی لیمفەخانەکان‌و دروستبوونی دژەتەنی هاوسەنگ لەرۆژی بیستویەکەم، دوای لێدانی ژەمی یەکەمی ڤاکسین تێبینیکرا، دواتر لە رۆژی بیستویەکەم کە ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە لێدرا، دوای حەوت رۆژ، کاردانەوەی بەرگریی جەستە زیاتربوو.

ڤاکسینەکە وێڕای کاریگەری، سەلامەتیش بووە، هیچ جۆرە کاریگەرییەکی مەترسیداری درووستنەکرد، تەنها سەرئێشە  لەشداهێزرانی کاتی.

ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەرو بایۆنتیک، لەسەر پلاتفۆڕمی mRNA دروستکراوە، کە ریزبەندیی کۆدی جیناتی پێویستی ئەنتیجینی کۆڕۆنای تێدا دیزاینکراوە، هەر دوای چوونەناو لەشەوە، بەپڕۆسەی لەبەرگرتنەوە، پڕۆتینی ئەنتیجینی کۆڕۆنا دروستببێت، بەمەش کاردانەوەی بەرگریی جەستەی بەهۆی لیمفەخانەکان لێدەکەوێتەوەو دژەتەنی دژەکۆڕۆنا دروستدەبن، بەمەش کەسەکە بەبێ ئەوەی تووشی کۆڕۆنا ببێت، دەبێتە خاوەنی دژەتەنی دژەکۆڕۆنا.

لەئێستادا، ڤاکسینێکی دیکەی فایزەرو بایۆنتیک، بەناوی BNT162b2 لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندایەو بە بەشداری ٣٠ هەزار خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە.

حکومەتی ئەمریکا؛ رێکەوتنی کڕینی پێشوەختەی بۆ بەزوویی دەستەبەرکردنی ڤاکسینیBNT162b1، بەبەهای نزیکەی دوو ملیار دۆلار، ئەنجامداوە. بەپێی رێککەوتنەکە؛ دوو کۆمپانیاکە ١٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسینەکەیان، دوای سەرکەوتن و پەسەندکردنی، بۆ ئەمریکا دابیندەکەن، دواتریش ئەمریکا ٥٠٠ ملیۆن ژەمی دیکەی ڤاکسینەکە، دەکڕێت. حکوومەتی بەریتانیاش ٣٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسینەکەی دەستەبەرکردووە.

سەرچاوە؛
https://www.nature.com/articles/s41586-020-2639-4
https://www.clinicaltrialsarena.com/news/pfizer-covid-vaccine-early-data/

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×