ژمارەیەک خواردن وخواردنەوە لە شاری سلێمانی دادەخرێن
  2019-04-14       1219       


بەھۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکان ژمارەیەک خواردن وخواردنەوە لە شاری سلێمانی دادەخات.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: لەسەر ھەبوونی سەرپێچی و جێبەجێ نەکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەتایبەت تەندروستی، لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، چوار شوێنی خواردنەوە مەستیەکان دادەخات کە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە کە لەشوێنەکەیاندا پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.


جۆری سەرپێچی شوێنەکان جیاوازن کەبریتین لە (پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و گەشتوگو‌زار) بۆیە ھەریەک لە خواردن و خواردنەوەی (کەرنەڤاڵ، رێزان، ئامێدی، بەغداد) دادەخرێت تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج ورێنمایەکانی دەبن شوێنەکەیان ناکرێتەوە.


لیژنەی ریستۆرانت، یەکێکە لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەردەوام سەردانی خواردنگە و کافتریا و ریستۆرانت و ئەوشوێنە گەشتیارانەدەکات ھاوڵاتیان و میوانەکانی شاری سلێمانی رووی تێدەکەن و پشکنینەکانی تەنروستی و ڤێتێرنەری و کوالێتی و نرخ بۆ خواردن و خزمەتگوزارییەکان دەکات لەکاتی ھەبونی سەرپێچی شوێنەکە روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×