بۆچی هەستی بۆنکردن لە چاکبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نامێنێت؟
  2020-09-01       3037       

لە لێکۆڵینەوەیەکدا زانایانی پزیشکی ئەمریکی رایانگەیاند، هۆکاری نەمانی بۆنکردن دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی نەخۆشییەکەدا نیشانەکانی دیکە بەدەر نەکەوتووە.
 
ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی، ئاماژەیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی داوە کە تێیدا باس لە نەمانی هەستی بۆنکردن دەکات لەو کەسانەی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا رزگاریان بووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە هۆکاری نەمانی بۆنکردن دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی نەخۆشییەکەدا نیشانەکانی دیکە بەدەر نەکەوتووە.

هاوکات لە پڕۆفیسۆر ئەندرۆ لین، لەكۆلیژی پزیشكی لەزانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمریكی بەهاوكاری د.مینگفی چین لەهەمان زانكۆ لێکۆڵینەوەکەیان ئەنجامداوە و راشیانگەیاندووە کە بوونی رێژەیەكی زۆری هۆرمۆنی ئەنجیۆتنسین لەناوچەی لوت و شوێنی لێپرسراو لەهەستی بۆنكردن هۆکاری نەمانی بۆنکردنەکەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×