دوای توشبونی پەنابەرێک بەفایرۆسی کۆرۆنا دوڤ کەمپی پەنابەران لە یۆنان کەرەنتین
دەکرێن.
ئاوێنە،زریان محەمەد: هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە
تورکیا بە ئاوێنەی وت"وەزارەتی کۆچ و کۆجبەرانی یۆنان ڕایگەیاند پەنابەرێکی سۆماڵی
تەمەن (٤٠) لە کەمپی لیسبۆس مافی پەنابەرێتی پێدەدرێت و داوای لێدەکریت کەمپەکە جێ
بهێڵێت بەڵام دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە کەمپەکەو باری تەندروستی ناجێگیر دەبێت
دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی (مۆریا) دەکرێت دوای پشکنین دەردەکەوێت کە توشی ڤایرۆسی
کۆرۆنا بوە".
راشیگەیاند"بەو هۆیەوە بڕیاردا هەردو کەمپی (لیسبۆس و خیوس) دابخرێت و
ڕێگە بە هیچ پەنابەڕێک نەدرێت بچێتە کەمپەکەو بێتە دەرەوە تا ڕێکەوتی ١٥/٩/٢٠٢٠
جگە لە کارمەندان بۆ پشکنینی پلەی گەرمای پەنابەران هەروەها وەزارەتی کۆچ و کۆجبەرانی
یۆنانیش بیر لە دروستکردنی شوێنی داخراو دەکاتەوە بۆ پەنابەران لە هەردو کەمپەكە بۆ
چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی ڕێنمایە تەندروستییەکان."