وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: مەرجێکمان بۆ سووریا ئەوەیە چیتر نەبێتە هەڕەشە بۆ ئیسرائیل و دراوسێیەکانی
  2020-09-10       427       

رۆژی 6ی ئایار مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، “ئێمە بۆ رژێمی ئەسەد و رووسییەکانی ناو سووریاش خۆمان یەكلایی کردووەتەوە. دەبێت ئێرانییەکان ئەوێ بەجێبهێڵن.

ئاوێنه‌: دەبێت ئێرانییەکان ئەوێ بەجێبهێڵن. ئێرانییەکان نەوەك تەنیا دەبێت بەشی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە بەجێبهێڵن، کە ناوچەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئیسرائیل و جۆلان هەیە، بەڵکو دەبێت تەواوی سووریا بەجێبهێڵن. ئەو رژێمە تیرۆرستییەی ئێران کە یارمەتی ئەسەدیان داوە لە ناوخۆی سووریادا، کە بوونەتە هۆی لەناوبردنی ژیانی هەزاران کەس و هۆکاری جێهێشتنی وڵاتەکە لەلایەن ٦ بۆ ٧ ملیۆن کەسی دیکە. رژێمی ئێرانیش هاوشێوەی رژێمی سووریا بەرپرسیارە لەم رووداوانە”.

ناوبراو وتیشی، “هیواخوازین رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبری ئەو کارانەی لە دەرەوەی وڵاتەکەیدا ئەنجامی دەدات، لە بەرژەوەندی ناوخۆیی ئێراندا بەکاریانبهێنێت”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمەڵە مەرجێك هەن کە دەبێت سووریا جێبەجێیان بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا ئاسایی ببێتەوە، ئەوانیش پێویستە سووریا نەبێتە هەرەشەیەك بۆ سەر ئیسرائیل و تورکیا و عێراق و لوبنان و ئوردن و وڵاتان کەنداو بەگشتی.

راشێگەیاند، هاوکات لە ئەگەری باوەشکردنەوەی رژێمی ئەسەد بۆ هەریەك لە حیزبوڵڵا و سووپای پاسداران و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی دیکە، ئەوا بێگومان توندوتیژییەکانی سووریا درێژە دەکێشێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×