2019-04-19   3089     
ئه‌نجامدانی كه‌ڵه‌شاخ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌نته‌رو شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانی كه‌ڵه‌شاخ ڕێگه‌پێدراو نییه. ره‌تیشیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان مۆڵه‌تیان به‌هیچ كه‌سێك دابێت.
ئاوێنه: د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕاگه‌یاندووه، "هیچ سه‌نته‌رو شوێنێكی تایبه‌ت به‌كه‌ڵه‌شاخ ڕێگه‌پێدراو نییه، مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌شمان نه‌داوه‌ته هیچ كه‌س‌و شوێنێك كه كاری له‌و جۆره‌ی تێدا ئه‌نجامبده‌ن".
ناوبراو ده‌ڵێت، "كه‌ڵه‌شاخ له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی زانستی پزیشكی، وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باوه‌ڕپێكراو نییه تا مۆڵه‌تی پێبدرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و، ئه‌و بابه‌ته نه‌چۆته چوارچێوه‌ی زانستی پزیشكیی، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش پله‌ی پزیشكیشی هه‌بێت‌و ئه‌وكاره بكات، ڕێگه‌پێدراو نییه.
سه‌باره‌ت به‌ڕیكلامكردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ڵه‌شاخی تێدا ئه‌نجامده‌دات، د.خاڵس قادر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "ئه‌وكارانه سه‌رپێچین‌و پێشتر ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردۆته‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه، كێشه‌ی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه هه‌ندێكجار له‌شوێنه ئاینییه‌كان یان به‌ناوی ئایینه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌وه‌ش وایكردوه كۆنترۆڵكردنی قورس بێت".