هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژی خانمان
  2019-04-23     


هەندێكجار خانمان تووشی حاڵەتی وەرینی قژ دەبنەوە بەهۆی كۆمەلێك هۆكاری جیاجیاوە ، ئەمانەش لەدیاترین هۆكارەكانن: 


1- وەرینی قژ بەهۆی چۆنێتی بەستنیەوە: هەندێك جار بە درێژایی ڕۆژ خانمان قژیان دەبەستن و ئەوە كارێكی هەڵەیە كە دەبێتە هۆی وەرینی قژ ، ئەم كێشەیە دەكرێت تا 3 مانگ بەردەوام بێت بۆیە باشتر وایە چۆنێتی قژ بەستن هەموو ڕۆژێك دووبارە نەبێتەوە و چۆنێتی بەستنەكان بگۆڕێن.


2- وەرینی قژ بەهۆی سكپڕییەوە: هەندێك لە خانمان دوای سكپڕی دووچاری وەرینی قژ دەبن ئەمەش لە 2 بۆ 3 مانگ لە دوای منداڵبوون ڕوودەدات، ئەم حاڵەتەش ماوەی 1 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت و زۆرجاریش لەكاتی لەبارچوونی منداڵدا ڕوودەدات.


3- وەرینی قژ بەهۆی بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی: زۆر لەخانمان ئەم دەرمانە بەكاردەهێنن و دوای ئەوەی وازی لێ دەهێنن لەماوەی 3 مانگدا كێشەی وەرینی قژیان بۆ دروست دەبێت.


4-  وەرینی قژ بەهۆی رێجیم كردن: رێجیمی خۆلاوازكردن خۆی لەخۆیدا واتە كەمبوونەوەی پرۆتین كە قژ پێویستی پێیەتی ، بۆیە ئەگەر خانمان رێجیمیان كرد لەگەڵیدا گرنگی بەهەندێ جۆری خواردن بدەن و پشتگوێی نەخەن بەتایبەت ئەوانەی كە پرۆتینیان تێدایە.


5- وەرینی سروشتی قژ تایبەت بەخانمان: ئەوە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنەوە ڕوو دەدات، زۆربەی خانمان ئەم حاڵەتە ڕوویان تێدەكات ، هەندێك جار ئەم قژ وەرینە بۆیەكەمجار بەهۆی نیگەرانی و خەمێكی زۆرەوە دروست دەبێت.




ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×