2020-09-22   3001     
عێراق ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ ٢٠% دانیشتووانی دەكڕێت و دەدرێت بەو تووشبووانەی كە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی جیهانی بۆ ڤاکسینەکان واژۆ کردووە، بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ٢٠% دانیشتووانی وڵاتەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەرکات ڤاکسینەکە گەیشتە عێراق، سەرەتا بەو کەسانەی دەدرێت، کە ژیانیان لە مەترسییە، بەتایبەت بەساڵاچوان و ئهوانهی نەخۆشی درێژخایەنیان ههیه، لهگهڵ کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان.
هاوپەیمانی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینەکان، بەنیازە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١، زیاتر لە دوو ملیار ڤاکسین، بەسەر وڵاتاندا دابەشبکات.