2020-09-22   1114     
بەهۆی سەپاندنی سزای ئابووری لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەسەر توركیا و بەردەوامی ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەی كە لە وڵاتەكە ڕوویداوە، ئەمڕۆ نرخی لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاست كە لە مێژودا تۆمار كرابێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێ شەممە بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 763 لیرەی توركی بووە، ئەوەش كەمترین ئاستە كە لە مێژودا تۆمار كرابێت.
به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری و قه‌یرانه په‌یوه‌سته‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر سوریا و لیبیا و یۆنان و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ده‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه له ئاوه هه‌رێمییه‌كاندا، كێشه‌یه‌كی زۆر به‌رۆكی توركیای گرتوه و رۆژبه‌رۆژ به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت.