2020-09-29   1734     
وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی تورکی فڕۆکەیەکی ئەرمینی خستۆتە خوارەوەو فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستداوە.
ئاوێنه:وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، فڕۆکەیەکی سو 25ی دروستکراوی سۆڤیەت لەئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف 16ی تورکییەوە كراوه‌ته ئامانج‌و خراوه‌ته خواره‌وه، له‌ئه‌نجامدا فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌كه فڕۆکە تورکییەکە لەفڕۆکەخانەی گانجا لەئازربایجان هەڵفڕیوە به‌مه‌به‌ستی لێدانی بنکەو بارەگاکانی سوپای ئەرمینیا لەشاری فاردینس.
تا ئێستا تورکیا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەوبارەیەوە نەداوە.
خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌وفڕۆكه‌یه‌ی ئه‌رمینیا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، توركیا ئاماده‌یه پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باخ پێشكه‌ش به‌ئازه‌ربایجان بكات.