2020-10-16   3557     
دەرزی ڕیمدیسیڤیر Remdisivir، دەرمانێکی تازەی دژی کۆڕۆنایە کە لەم دواییە لە وڵاتانی ئەمەریکاو هیندستان و یابان و ئیمارات بەکاردێت، ئەم دەرمانە زیاتر بۆ ئەو کەسانە دائەنرێ کە تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بون و سوود لەدەرمانە سەرەتاییەکانی کۆڕۆنا نابێنن.
ئەم دەرمانە بۆهەموو نەخۆشێک سوودی نیە بەڵکو تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر و لە نەخۆشخانە بەکاربێت.
هەندێ جار کاریگەری لاوەکی دروست ئەکات وەکو هەستیاری و شۆک و لەکارخستنی جگەر و سست کردنی گورچیلە و هێڵنج و ڕشانەوە.
ئێستا ئەم دەرمانە لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە کۆڕۆنابەکاردێت.
"تکایە لە کاتی تووشبونت بەکۆڕۆنا زوو سەردانی پزیشک و نەخۆشخانەتایبەتەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو لە کاتی گونجاو".
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی-تایبەت بە کۆڕۆنا-