سبەی له‌پەروەردەی سلێمانی موچە دابەش ناکرێت
  2020-10-16       824       
ئه‌گه‌رچی‌ به‌پێی‌ لیستی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بڕیاربو سبه‌ی‌ شه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام هه‌ردو پەروەردەی ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ سبەی موچە دابەش ناکرێت.

ئاوێنه‌: هه‌ردو په‌روه‌رده‌ی‌ ناوبراو هۆكاری‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئاماده‌نه‌بونی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران.

لەراگەیەندراوەکەی پەروەردەی رۆژهەڵاتدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەو باخچەو ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و هۆبەکانی ناو دیوان دەکەین کە سبەینێ لیستی موچە دابەش ناکەین، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لەرێکخستنی لیستی مووچە بۆ مانگی نۆ کە لەئێستادا کارەکان تەواو نەبون‌و فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری بەم بارودۆخە لەناو دیوانی پەروەردەن بۆ تەواوکردنی لیستی موچە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەو باخچەو ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات‌و هۆبەکانی ناو دیوان، دەکەین کە سبەینێ لیستی موچە دابەش ناکەین".

هه‌روه‌ها پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، "ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو هۆبەکانی سەر بەپەروەردەمان دەکەین کە سبەی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لیستی موچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە، وەک دەزانن هۆبەی ژمێریاری موچەو وردبینی‌و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بەموچە بەردەوامن لەکار کردن‌و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرموچەو گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو خانەنشینی کە ڕێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت. بۆیە ڕۆژی یەکشەممە لیستی موچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی ڕێککارییەکان‌و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×