كاریگه‌ری چەوری ئاژەڵ له‌سه‌ر جه‌سته‌
  2020-10-23       4187       
چەوری مەڕ كە كوردەواری بە (بەز) ناودەبرێت، بریتیە لە: چەوریەك لەلەشی مەڕدا زۆرە، ئەم جۆرە چەوریە لە ڕووی شیكاریەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە وە جۆری چەوریەكە لەڕوپێكھاتەوە لەڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە وە ھەندێك لەڤیتامینەكانی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە، توێژینەوەكان لەسەر (بەز) زۆرن ھەندێكیان باسی سودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن.

خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك ھەبدێك سودی ھەیە:

١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتەو پیسی لەسەر پێست بەكاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا.

٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی ئیلتیھاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی وە بەكارھێنانی لەسەر جومگە.

٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژو برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.

٤-سەرچاوەی خۆراك‌و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەرو ڕیخۆڵە ... ھتد.

٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بەچەوریەكان.

ھەموو ئەم سودانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە بدزی ئاژەڵ بەبەراورد بەزەیتە ڕووەكیەكان لەڕووی كیمیاییەوە زیاتر جێگیرد واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات چونكە بوونی شێ و ھەوا ھۆكارە بۆ ئۆكسان زەیتی ڕووەكی، وە بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیەو ئاوێكی زۆری تێدایە بەڵام زەیت بڕێكی زیر وزەی تێدایە.

بەڵام  ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بەنەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر ...ھتد ، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لەچەوری تێر پێكھاتووەو سەرچاوەی وزەیە و لە ھەموو ١٠٠ گرام بەزدا ٩٠٠ سعرەی گەرمیمان دەداتێ وە دەبێتە كەم بوونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL )، وە زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرەو بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان.

لەكۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا فول صویاو كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە. 

لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×