2020-10-30   1005     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، كیریاكۆس میتسۆتاكیس
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سینا لێكنزیك ده‌كاته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان په‌یوه‌ندی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه ده‌كات.
ئاوێنه: كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، "به‌ر له‌كه‌مێك په‌یوه‌ندیم به‌سه‌رۆك ئه‌ردۆگانه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ زیانه گیانییه‌كانی پێیڕابگه‌یه‌نم كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه رویداوه كه هه‌ردو وڵاتمانی گرته‌وه".
راشیگه‌یاندووه، "ناكۆكییه‌كانمان هه‌ر چییه‌ك بن، له‌هه‌ندێك كاتدا ده‌بێت گه‌له‌كانمان شانبه‌شانی یه‌ك بوه‌ستن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6.6 پله به‌پێی پێوه‌ری رێخته‌ر شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیای هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو زیاتر له 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.