لیژنەی دارایی : مانگی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان
  2020-11-21       213       

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت.

 ئاوێنه‌: ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "مەعلومە"ی ڕاگەیاندووە لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران چاوەروانی گەیشتنی پرۆژە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 دەكات كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆی ڕەوانە بكرێت و چاوەرواندەكرێت مانگی داهاتوو پرۆژەكە بگاتە پەرلەمانی عێراق.

ڕاشیگەیاند  دواكەوتنی پرۆژەكە لە حكومەتەوە بۆ پەرلەمان پەیوەندیی بە كێشە داراییەكانی وڵاتەوە هەبووە كە ئەگەر لە پرۆژەكەدا قەرزیش دەكرێت پێویستە قەرزی دەرەكی بۆ بواری وەبەرهێنان بكرێت و بەسودی كەمەوە ,بەڵام ساڵی ڕابردوو پرۆژە یاسای بودجە تەنها پشتی بەستبوو بە داهاتی ناوخۆ و ڕێگریی كرابوو لە قەرزی ناوخۆ و دەرەكی لەپرۆژەكەدا. 
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×