سودەکانی یەک پەرداخ شەربەتی هەنار
  2020-12-04     
هەریەک لەم سودانە لە ئەنجامی توێژینەوەی زانستی جۆراوجۆر سەلمێنراوە! 
بەهۆی بوونی  ڕێژەیەکی ئێجگار زۆری دژە هەوکردنو  ڤیتامین و کانزاو پێکهاتەی کیمیایی زۆر گرنگ بۆ خانەکانی لەش:

۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن antioxidant ،antiinflammation  
بەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک  
۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا
۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی  پەستانی خوێن (زەخت) ، ڕۆ ژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ ۲ هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت
٤_کەمکردن و باشتر کردنی ئازاری ئەژنۆو جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتزمەو هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ
٥_جوان کردنی پێست و قژ ، باشکردنی زیپکەو وپەڵەو ر ێگری لە   چرچی و ووشکبونەوە، قژدرێژبونەوەو کەمکردەوەی رووتاندنەوە
٦_بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ، باشتر کردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دلەراوکێ، 
۸_ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە
۹_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو  ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک.
۱٠_سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێنو ڕێژەی ئۆکسجین لەلە  شدا.
۱۱_ یارمەتی کێش دابەزاندنو چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا  ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت،
بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکرو شیرینیو کەمکردنەوەی نانو صەمونو فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەم کێشانە، ئەگەر بەردەوام ڕۆ ژانە بخورێت، 
باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەنار یش لە هەرکات یک بێت،باشترە بە دوایدا ئاو نە خورێتەوە تا نیو کاژمێر.
د.بینایی کامەران 
پسپۆری خۆراک.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×