جوتبون لەکاتی سوڕی مانگانەدا
  2020-12-15     
زۆر لە یٔێوە پرسیاری جووت بوون لە کاتی سوڕی مانگانەم لێ دەکەن.
دەبێت پێتان بڵێم کە گرنگی جووت بوون لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا لە کەس شاردراوە نییە, یٔارەزووی سێکسی ژن و پیاو بۆ یەکتری یەکێکە لە هۆکارەکانی پتەوکردنی ژیانی هاوسەرێتی.
لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەتوانین بڵێین پەیوەندی سێکسی ژن و پیاو دەوەستێت و لە دوای هەفتەیەکدا دووبارە دەست پێدەکاتەوە.
بە پێی پرسیار و ڕای گشتی یٔارەزووی سێکسی یٔافرەتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا کەم دەبێتەوە بەڵام هەندێ لە خانمان بە پێچەوانەوە لەم کاتەدا یٔارەزووی سێکسیان زیاد دەکات بەڵام لەگەڵ یٔەوەشدا یٔامادەنین پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەرقەرار بکەن.
جووت بوون لە کاتی سووڕی مانگانەدا دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارە مەترسی دارەکانی زۆربوونی نەخۆشییە گواستراوە سێکسیەکان، لە کاتی سووڕی مانگانەی یٔافرەتدا دەمی ڕەحم کراوەیە و لە روویەکی دیکەشدا خوێن ژینگەیەکی لە بارە بۆ گەشەسەندنی بەکتریا و میکرۆبەکان کەواتە پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا پێشنیار ناکرێت. سه ره رای‌ یٔه وه ش جووت بوون لەم کاتەدا مەترسی نەخۆشی هەوکردنی یٔالەتی پیاوی لەگەڵدایە.
زۆربەی خانمان پێیان خۆش نییە هاوسەرەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەدا بەم شێوەیە بیان بینێت سەڕەڕای یٔەوەش پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا دەتوانێت ببێتە هۆکاری پیس بوونی دەورەبەر. بینینی یٔەمەش بۆی هەیە بۆ هەردولا بێزارکەر و ناخۆشبێت.

د. مەعسومە مەحمود
پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاندنی مناڵی بلوری
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و گرێی مەمک
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×