2020-12-20   3078     
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی، قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌دوكانه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت و مه‌ترسی دووباره زیادبوونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا هه‌یه.
ئاوێنه: د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمن له‌سلێمانی كه تایبه‌ته به‌توشبوانی كۆرۆنا به میدیایی فه‌رمی یه‌کێتی راگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له‌بازاڕه‌كانی دراو هه‌یه و مه‌ترسی زیادبوونی رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ئارادایه.
وتیشی: پێویسته خه‌ڵك له‌جاران زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له‌قه‌ره‌باڵغی، چونكه ده‌بینین له وڵاتانی ئه‌وروپا جارێكی دیكه ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و رێكاری نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر.
د.داهات حه‌وێزی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو ساڵێك له‌هه‌رێمی كوردستان له مانگی 12 تا مانگی 2 مه‌ترسی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌یه، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان له‌پێشتر زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و نه‌بنه هۆكارێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌گشتی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌گشتی هاووڵاتیان خۆپارێزیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا جارێكی دیكه به‌رزببێته‌وه‌و قوربانی زیاتر بده‌ین.
