لەبارەی ڤایرۆسە نوێیەكەوە وەزیری تەندروستی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
  2020-12-23       3100       
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بە هەستیارییەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بە هەستیارییەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكارەكان بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتی لەپێشینە دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە :پێكەوە كوردستان دەپارێزین.

شایەنی باسە ئەمە لە كاتێكدایە، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە كەرەنتین و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزییان ڕاگەیاندووە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×