عێراق كۆی داهاتی فرۆشی نەوتی لە ساڵی 2020 ئاشكراكرد
  2020-12-31       657       

كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، قەبارەی ئەو داهاتەی لە فرۆشی نەوتەوە لە ساڵی 2020 دەستكەوتوە، 42 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای خستنەبازاڕی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، ئاشكرایكرد، قەبارەی ئەو داهاتەی لە هەناردەی نەوتەوە لە ساڵی 2020 دەستكەوتوە گەیشتۆتە 42 ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستۆتەڕو، داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی كانونی یەكەم(مانگی 12)ی ئەمساڵدا، چوار ملیار دۆلار بوە كە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 49 دۆلار فرۆشراوە.

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ، هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە ئێستادا عێراق نزكەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردە دەكات ئەوەش دوای كەمكردنەوەی بڕی هەناردەكردن بەپێی رێكەوتنی "ئۆپیك پڵەس".

وێڕای سەرهەڵدانی نەوەی نوێی كۆرۆنا، عەلا یاسری پێشبینی كردوە نرخی نەوت رو لە باشتر بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×