پزیشکێکی پسپۆڕ: پێنج هۆکار هەن کە پێویست دەکات بەئاگابین لە ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا
  2021-01-03       3137       

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و لولەکانی خوێن رایگەیاند، پێنج هۆکار هەن کە پێویست دەکات بەئاگابن لەم بازدانە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەوانە، ئەو ئامێرانەی ئێستا لە کوردستان بەردەستن پێیاندەوترێت PCR کە دروستیەکەی لە 70% رەتنادا، بۆ ئەم شریتە نوێیە هێشتا کەمتر دەبێت.

د. بێستون مستەفا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و لولەکانی خوێن لەبارەی ئەوەی ئایای ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا 70% خێراتر بڵاودەبێتەوە، رایگەیاند، "ئەمە گریمانەیەکە بە پشت بەستن بە بەراوردکردنی داتای چەند گەڕەکێکی لەندەن لەنێوان مانگی 11 و مانگەکانی پێشتر، زاناکان هاوڕان کە بەڵێ زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە".

لەبارەی ئەوەی ئایا نیشانەکانی توندتر دەبێت یاخود ڕێژەی مردن زیاتر دەبێت؟، تا ئێستا پێناچێت کوشندەتر بێت، ئەو پزیشکە دەڵێت، "ئەو ئامێرانەی ئێستا لە کوردستان بەردەستە پێیدەوترێت PCR کە دروستیەکەی لە 70% ڕەتنادا، بۆ ئەم شریتە نوێیە هێشتاکەمتر دەبێت، لایەنی پەیوەندیدار پێویستە ئامێرەکان ئەپدێت بکەن بۆ ناسینەوەی، ئەم بازدانە".

د. بێستون مستەفا ئەوەشی خستەڕو، ئەو چەند دەرمانەی کە ئێستا هەیە، هەرچەندە تاکو ئێستا چارەسەری بنە نین، بەڵام کاریگەر دەبن.

لەبارەی ئەوەی ئایای ئەو ڤاکسینانەی کە پەسندکراون کاریگەرن بۆ کۆرۆنای پێشو، ئایا ئەو بەرگریەی دروست دەبێت لەمەش دەمان پارێزێت؟، دەڵێت، "بەڵێ، ئەگەر هەمان کاریگەریشی نەبێت بەڵام جیاوازیەکە ئەوتۆی نابێت".

ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا تا ئێستا لە 34 وڵات بڵاوبوەتەوە و یەکەم وڵاتیش کە تیایدا دەرکەوت بریتانیا بو، لەوڵاتانی دراوسێی عێراقیش لە تورکیا بڵاوبوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×