2021-01-05   906     
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بڕانی کارەباوە زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی و بەشێک لە قەزا و ناحیەکان بێ ئاودەبن، تا کاتێکی نادیار.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاوی كردەوە : هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە بەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی لە رۆژی دووشەممە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکییە و ئەڵلایی بێ ئاو دەبن تا کاتی چارەسەرکرتنی گرفتەکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داواکاریشە هاوڵاتیان دەست بە ئاوەوە بگرن تا چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکە.
ئاماژە بەوەشكراوە لە رێگەی هێڵی یەک و دووی ئاوی دووکان بۆ سلێمانی و ئاوی سەرچنارەوە، رۆژانە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئاو بۆ گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و چەند ناوچەیەکی دیکە دابیندەکات.