ترەمپ داوا لە لایەنگرانی دەكات كۆببنەوە
  2021-01-06       366       

ترەمپ كۆڵنادات و لە تویتێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە وتارێك پێشكەش دەكات و داوا لە لایەنگرانی دەكات كۆببنەوە.

ئاوێنه‌:  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا بەرلە چەند كاتژمێرێك ڕایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە لە كۆبوونەوەی ڕزگاركردنی ئەمریكا وتارم دەبێت، لە كاتژمێر 16:00 بە كاتی گرینچ”.

ترەمپ داوای لە لایەنگرانی كردووە، زووتر ڕوو لەو شوێنە بكەن و لە گۆڕەپانی Ellipse كۆببنەوە.

پاش زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكاندا، تا ئێستا كاندیدی كۆمارییەكان دان بە شكستی خۆیدا نانێت و كۆڵنادات لەوەی كورسییەكەی بەجێبهێڵێت.

تائێستاش ترەمپ شكستی هێناوە لەوەی بڕوا بە دادوەر و بەرپرسانی ئەمریكا بهێنێت كە “ساختەكاری” كراوە، بەڵام بڕوای بە لایەنگرانی هێناوە كە “پرۆسەیەكی خاوێن بەڕێوەنەچووە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×