وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هاوکاری 13 هەزار کەسی بڕی
  2021-01-06       1017       


وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراونی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، موچەی زیاتر لە 13 هەزار كەسیان بڕیوە كە “مەرجی یاساییان تێدا نەبووە”.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی یەكەم، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراونی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە فەرمانێك كە لە ڕۆژی 1ی كانونی دووەمەوە جێبەجێ دەکرێت، مینحەی 13 هەزار و 282 كەسمان بڕیوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە 4ی كانونی دووەم، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “پاڵپشت بە یاسای چاكسازیی ژمارە (2)ی ساڵی (2020) و پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە، ڕاگرتنی موچە و خانەنشینی 10 هەزار و 609 موچەخۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراون”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×