بڕیارێکی وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە ئاشكرادەكرێت
  2021-01-20       1657       
بڕیارێکی وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە ئاشكرا دەكرێت و سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت،"ئەو مووچەیەی لە هەفتەی داهاتوو دەدرێت مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021 دەبێت".

ئاوێنە: رۆژنامەنوس شوان بەرزنجی رایگەیاندووە،"بە پێی ئەو بەڵگەیەی دەستم کەوتووە لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی وەزیری دارایی ئەو مووچەیەی لە هەفتەی داهاتوو دەدرێت مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021 دەبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەو بابەتە گەیەندراوەتە لای بەرپرسی گەنجینەکان و لیستی مووچەکەشیان بۆ نێردراوە".

جێگه‌ی باسه‌،بڕیارە رۆژی یەکشەممە 24-1-2021 دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بە لێبڕینی 21% بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیڕەوکراو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×