2021-01-30   1498     
ئا: ئاوێنە
43 ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی ئارام‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا شه‌هید كرا، شه‌هیدكردنه‌كه‌ی خه‌رمانه‌یه‌ك له‌پیرۆزیی به‌ده‌وری ئه‌م گه‌نجه چاوكزو لاواز‌و چاویلكه له‌چاوه‌دا چنی، له‌ڕۆژگاری خۆیدا گوڕ‌و تینێكی ئه‌فسانه‌یی به‌شۆڕش‌و به‌خه‌بات‌و كۆڵنه‌دان لەدژی داگیرکەرانی بەعس به‌خشی.
شاسوار جه‌لال سه‌عید غه‌نی ناسراو به"ئارام" ساڵی 1947 له‌سلێمانی له‌دایكبو، ساڵی 1964 له‌كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدا وه‌رگیرا، به‌ڵام به‌هۆی چاوكزییه‌وه نه‌یتوانی خوێندنی له‌و كۆلیژه ته‌واو بكات‌و چوه كۆلیژی بازرگانی‌و ساڵی 1970 زانكۆ ته‌واو ده‌كات. له‌كاتی لێكنرازانی پارتیدا، ده‌بێته لایه‌نگریی باڵی مه‌كته‌ب سیاسی، ساڵی 1970 په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه ده‌كات، پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو باڵه‌كه‌ی پارتی ده‌كرێته ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان‌و به‌رپرسی به‌غدای یه‌كێتییه‌كه. ساڵی 1972 له‌رۆژنامه‌ی هاوكاری كار ده‌كات، ساڵی 1974 ده‌چێته ریزی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌و پاش هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و شۆڕشه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی‌و زۆر ناخایه‌نێت به‌هۆی جموجۆڵی سیاسیه‌وه بڕیاری ده‌ستگیر كردنی ده‌درێت، له‌كۆتایی 1975ه‌وه ده‌بێته به‌رپرسی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان‌و بڕیارده‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له31/1/1/1978دا شه‌هید ده‌كرێت.
بیر‌و جیهانبینی ئارام، زاده‌ی رۆژگاری خۆی بو، ده‌كرێت ئێستا ره‌خنه‌ی لێبگیرێ‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازی بۆ بكرێت، دوای 37 ساڵ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌و ریشه‌یی به‌سه‌ر جیهاندا هاتوه، به‌ڵام هێشتا هه‌مو ئه‌مانه‌ش نه‌یانتوانیوه له‌سیحر‌و جادوی ئه‌م پیاوه شۆڕشگێڕه كه‌م بكه‌نه‌وه كه سه‌رده‌مانێك بەهۆی شەهید بونیەوە وه‌ك "پارسا‌و قه‌دیس" سه‌یر ده‌كرا.