لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار دابەزینێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە
  2021-02-24       1581       

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، بەجۆرێك دابەزیوە كە ماوەی سێ هەفتەیە دابەزینی وای بەخۆیەوە نەبینیوە، هۆكارەكەشی بۆ زاواكەی ئەردۆغان دەگەڕێندرێتەوە.

ئاوێنه‌: هەرچەندە دوێنێ سێشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕ یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 7.11 لیرە، بەڵام ئێستا لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە یەك دۆلار بەرامبەرە بە 7.17 لیرە.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودی، هۆكاری داڕمانی لیرەی توركی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بەرگری لە بەرائەت ئالبەیرەق، پارێزگاری پێشووی بانكی ناوەندی توركیا دەكات كە زاوای خۆیەتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی سیاسەتە داراییەكانی زاواكەی ئەردۆغانەوە بەهای ئەو دراوە بە تەواوی دابەزیوە.

یەكێك لەو هەنگاوانەی زاواكەی سەرۆككۆماری توركیا جێبەجێیكرد فرۆشتنی 130 ملیار دۆلاری ئەمریكی بوو بۆ پاڵپشتیكردنی لیرە، بەڵام هەنگاوە دەرئەنجامێكی پێچەوانەی هەبوو.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×