2021-03-06   3207     
پسپۆری ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو رایده‌گه‌یه‌نێت، " ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ھه‌وكردنی سیه‌كان ده‌بن دوای دو ھه‌فته له توشبون ناره‌حه‌ت ده‌بن و پێویستیان به ئۆكسجین و چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه ده‌بێت".
ئاوێنه: دكتۆر عارف گۆران پسپۆری ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی هۆشداری له خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و نوسیویه‌تی، " وه‌ك دكتۆرێكی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌وه‌ی له‌توانامدابو له شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنا ھاوكاری توشبوانی كوردستان‌م كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی 4 (چوار) مانگ له‌سه‌ر ھێل بوم ، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك بڕوام به تۆقاندنی خه‌ڵك نیه، به‌ڵام باسكردنی ڕاستیه‌كان و ھۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌لك له ڕاستیه‌كان وه‌ك پزیشكێك به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی ده‌زانم".
دكتۆر عارف گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر له ماوه‌ی 2 (دو) مانگدا، به‌ده‌گمه‌ن په‌یوه‌ندیم بۆ ده‌ھات له كوردستان، به‌ڵام ته‌نھا له ماوه‌ی 6 (شه‌ش) ڕۆژی رابردو 85 (هه‌شتا و پێنج) نه‌خۆش له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوم، كه نیشانه‌ی كۆڕۆنایان ھه‌بوه و ھه‌ندێكیان پشكنینی پی سی ئاریان پۆزه‌تیڤ بوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره په‌یوه‌ندیه وه‌ك پێوه‌رێك به‌كاربهێنین ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ژماره‌ی توشبوان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبونه و ئه‌گه‌ری شه‌پۆلێكی تر له ئارادایه".
دكتۆر عارف گۆران له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا چه‌ند خاڵێكی خسته‌ڕو، كه ئه‌مانه‌ن:
1- كۆرۆنای گۆڕاو جۆری بریتانی گه‌یشتۆته ئێران و عێراق و كوردستان، به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی ڤایرۆس ئه‌و جۆره گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له به‌شی ھه‌ری زۆری وڵاتان زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ھه‌یه ببێته جۆری سه‌ره‌كی ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیھان.
2- ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ھه‌مان نیشانه‌كانی جۆری كۆنی ڤایرۆسه‌كه‌ی ھه‌یه‌و ھیچ گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌ھاتوه، ئه‌و ده‌رمان و رێكارانه‌ی چاره‌سه‌ری پێشتر به‌كارھێنراوه ھه‌مان كاریگه‌ری ھه‌یه له‌سه‌ر كۆرۆنای گۆڕاو .
3- ئه‌وه‌ی له جۆری گۆراوی ڤایرۆسه‌كه تێبینی كراوه كه خێراتر بلاوده‌بێته‌وه‌و به رێژه‌یه‌كی زیاتر توشی مندال و گه‌نجه‌كان ده‌بێت.
4- جۆری گۆراوی ڤایرۆسه‌كه كوشنده‌تر نیه به به‌راورد له‌گه‌ل كۆرۆنای كۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینیكراوه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانه ھه‌یه 10 (ده) ساڵ گه‌نجترن به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ جۆری یه‌كه‌می كۆرۆنا.
5- ھه‌ندێك له ھاوكاره‌كانم له كوردستان له‌و باوه‌ره‌دان كه ڤایرۆسه‌كه بێھێزتر بوه ، چونكه له كاتی ئێستادا ژماره‌یه‌كی كه‌م له توشبوان پێویستیان به چاره‌سه‌ری وه‌رگرتنه له نه‌خۆشخانه ، دیاره ئه‌وه‌ش بۆچونێكی ھه‌ڵه‌یه، چونكه ئێمه ده‌زانین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ھه‌وكردنی سیه‌كان ده‌بن دوای دو ھه‌فته له توشبون ناره‌حه‌ت ده‌بن و پێویستیان به ئۆكسجین و چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه ده‌بێت .
6- ئه‌وه‌ی جێگای داخه عێراق و كوردستان له‌به‌ر زۆر ھۆكار تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتونیوه وه‌ك پێویست رێژه‌یه‌كی باش ڤاكسین دابین بكه‌ن بۆیه واپێده‌چێت چه‌ند مانگێكی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵك بكوترێن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌م بێته‌وه.
7- من ھاوڕام كه ژیان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام گرنگه كه خه‌ڵكی په‌یره‌وی رێكاره‌كانی خۆپاراستن بن و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كاتی گونجاو بریاری گونجاو بدات.
8- ھاتنی نه‌ورۆز و به‌ھار ، ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتن زیاتر ده‌كات به ھۆی قه‌له‌بالغی ، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی تاوه‌كو ده‌كرێت خۆیان به‌دور بگرن له تێكه‌لبونی به كۆمه‌ل .
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تكام له هاوڵاتیان ھه‌یه كه مه‌ترسی ئه‌و ڤایرۆسه به‌ھه‌ند وه‌رگرن و تاوه‌كو ده‌كرێت خۆیان بپارێزن، له كاتی ده‌رچون له ماڵه‌وه ده‌مامك به‌كاربھێنن، ئه‌گه‌ر كاری پێویستت نیه سه‌ردانی شوێنی قه‌له‌باڵغ مه‌كه، هه‌وڵبده دوری 2 (دو) مه‌تر رابگره له نێوان خۆت و خه‌ڵكانی تر، با به‌یه‌كه‌وه ئه‌و چه‌ند مانگه‌یه به‌ڕێبكه‌ین تا به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ڤاكسین وه‌رده‌گرن و مرۆڤایه‌تی له‌و ڤایرۆسه نه‌گریسه ده‌ربازی ده‌بێت.