ئەمریکا لەبارەی پێدانی ڤیزا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
  2021-03-09       885       
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا رێگری لە هاتنی هاوڵاتیانی 13 وڵات کرا کە سەردانی ئەمریکا بکەن، لەئێستادا ئەو کەسانەی پێشووتر داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن و کەسانی دیکەش دەتوانن داواکاری نوێ پێشکەش بکەن.

ئاوێنە: نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاندوە، ئەو کەسانەی پێش (20-1-2021) داواکاری ڤیزایان پێشکەشکربوو و داواکارییەکەیان رەتکراوەتەوە، لەئێستادا دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن و کەسانی دیکەش دەتوانن داواکاری نوێ پێشکەش بکەن.

لەچوار ساڵی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا سەرەڕای ئەوەی بەفەرمی رێگریکرا لەوەی هاوڵاتیانی 13 وڵات بتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن ئەوانیش بریتی بوون لە "میانمار، ئیریتریا، ئێران، قیرغیزستان، لیبیا، نێجیریا، کۆریای باکور، سۆماڵ، سودان، سوریا، سوریا، تەنزانیا، فەنزوێلا و یەمەن"، هەروەها رێکارەکانی کۆچ و سەردانیکردنی ئەو وڵاتەش توندکران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×