بە ئیمزای ئەردۆغان توركیا لە رێككەوتننامەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كشایەوە
  2021-03-20       606       

توركیا بە ئیمزای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، بەڕەسمی لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان كشایەوە.

ئاوێنە: رۆژنامەی رەسمی توركیا، ئەمڕۆ شەممە، بڵاویكردۆتەوە كە وڵاتەكەی لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كشاوەتەوە.

بەرپرسانی توركیا هۆكاری كشانەوەی وڵاتەكەیان لەو رێككەوتننامەیە نەخستۆتەڕو، بەڵام زەهرا زەمرد، وەزیری خانەوادەی توركیا رایگەیاندوە، دەستوری وڵاتەكەی مافەكانی ژنانی توركیای "دەستەبەركردوە."

پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) رەخنەی لە بڕیارەی حكومەتەكەی ئەردۆغان گرتوەو رایگەیاندوە، كشانەوەی توركیا لە رێككەوتننامەكە بە واتای ئەوەیە "ژنان هاوڵاتی پلە دون و رێگەدانیشە بە كوشتنیان."

رێككەوتننامەكە كە بە رێككەوتننامەی ئیستانبوڵ ناسراوە، 10 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن توركیاو خودی ئەردۆغانەوە كە ئەو كات سەرۆك وەزیران بو ئیمزاكراوە كە ئامانج لێی بەرەنگاربونەوەو ریشەكێشكردنی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانییە، بەڵام بەپێی قسەی رێكخراوێكی توركی بەناوی "كوشتنی ژنان رادەگرین"، ئەو رێككەوتننامەیە بەهیچ شێوەیەك لە وڵاتەكەیان جێبەجێ نەكراوە.

ئەو رێكخراوە پێی وایە توندوتیژی دژبە ژنان لە توركیا كێشەیەكی بەربڵاوەو ساڵی رابردوش تاوانی كوشتنی ژنان لەو وڵاتە بەرزبۆتەوە.

لەتوركیا ئاماری رەسمی لەبارەی كوشتنی ژنانەوە نییە، بەڵام بەپێی داتاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسەدا 38ی ژنان لە توركیا لەلایەن هاوبەشەكانیانەوە روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە، لەكاتێكدا ئەو رێژەیە لە ئەوروپا 25 لەسەدە.

دوای بڕیاری كشانەوە لە رێككەوتننامەكە، رێكخراوی "كوشتنی ژنان رادەگرین" داوای ئەنجامدانی ناڕەزایەتی كردوەو فیدان ئەتاسەلیم، سكرتێری گشتی رێكخراوەكە رایگەیاندوە، حكومەت بەو بڕیارەی ژیانی ملیۆنان ژنی خستۆتە مەترسییەوەو داوای لە بەرپرسانی توركیا كردوە لە بڕیاری كشانەوە لە رێككەوتنەكە پاشگەزببنەوە.

بەڵام لایەنگرانی كۆنزەرڤاتیڤ لە توركیا دەڵێن، ئەو رێككەوتننامەیە هەڕەشەیە بۆ سەر پایەكانی خێزان و بەهاكانی و رێگەخۆشكەرە بۆ "هاوڕەگەزبازیی."

رەخنەگرانی بڕیاری كشانەوەكە، دەڵێن، ئەم هەنگاوەی توركیا دەبێتە مایەی زیاتر دوركەوتنەوەی وڵاتەكەیان لە بەهاو بنەماكانی یەكێتی ئەوروپا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×