منداڵێک لەپارێزگای دهۆک بەسێ ئەندامی نێرینەوە لەدایک دەبێت
  2021-04-02       2067       
بۆیەکەمجار لەجیهان‌و لەحاڵەتێکی دەگمەندا، منداڵێک لەپارێزگای دهۆک بەسێ ئەندامی نێرینەوە لەدایک دەبێت.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵی بەریتانی بەپشتبەستن بەراپۆرتێکی جۆرناڵی زانستی (International Journal of Surgery Case Reports) ئاشکرایکردووە، ساڵی رابردو، منداڵێکی کورد لەپارێزگای دهۆک بەسێ ئەندامی نێرینەوە لەدایکبووە، ئەوەش بەیەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە دادەنرێت لەمێژوی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەو سێ ئەندامە نێرینەیەی منداڵەکە هەیبووە، دووانیا لاوازبون، بۆیه‌ بەنەشتەرگەریی لابراون‌و ئەندامە سەرەکیەکەیان هێشتۆتەوە.

باس لەوەشکراوە، یەکەمجار کە ئەو چیرۆکە ئاشکرابووەو پزیشکەکان قسەیان لەسەرکردووە لەکاتێکدا بووە کە ئەو منداڵە تەمەنی سێ مانگ بووە.

لەراپۆرتەکەی دەیڵی مەیڵدا هاتووە، دوای ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە، کوڕەکەیان دەبەن بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان تێبینیانکردووە، کە جگە لەئەندامی نێرینەی سەرەکی، دوو ئەندامی دیکەی یەک سانتیمی و دوو سانتیمی هەبووە، کە دواتر لابراون.

ئەوەش هاتووە، کە پێشتر منداڵ بەدوو ئەندامی نێرینەوە لەدایکبووەو تۆمارکراوە، بەڵام سێ ئەندامی نێرینە ریکۆردەو لەمێژووی راپۆرتە پزیشکییەکان و مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا حاڵەتی لەو شێوەیە تۆمارنەکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×