بۆ دۆخی ئێستای کۆڕۆنا حکومەت پێویستە چی بکات؟
  2021-04-02       2044       
د.پشدەر عبداللە
١-ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان دابین بکات.

٢-بوودجەیەکی گەورە بۆ وەزارەتی تەندرووستی دابین بکات بەجۆرێک ئامادەکاری بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش بەدابین کردنی زۆرترین ئامێری هەناسەدانی دەست کرد وەک CPAP و VENTILATOR و دەرمان و ئامێرو مەوادی دیاری کردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

٣-مووچە بەبێ لێبڕین و  بێ دواکەوتن بدات بەهەموو مووچەخۆران.

٤- هاندان بدرێت بەو پزیشک و کارمەندانەی کە ژیانی خۆیان ئەخەنە مەترسیەوە لە چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆڕۆنا.

٥-داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی کە مەترسی بڵاوبوونەوەو گواستنەوەی کۆڕۆنایان لێ ئەکرێت وەک گازینۆو چێشتخانەو ڕیستۆرانت و شوێنی ئاهەنگ و مەساج و باڕو شوێنی خواردنەوەو مزگەوت و کلینیکی پزیشک بەتایبەت ئەگەر قەرەباڵغ بوو و بەبێ ماسکیش ڕێگەدرا نەخۆش سەردانی بکات،دوو هەفتە چاوەڕێ بکرێت ئەگەر ژمارەکان هەر لە زیادبووندا بوون ئەوە خوێندنگاکانیش دوا شوێن بن کە بۆ ماوەیەکی کاتی دابخرێن.

٦-نابێت هیچ مارکێتێک ڕێگە بدات کڕیارەکانی بەبێ ماسک داخڵی ماڕکێتەکانیان بن ،ئەگەر ڕوویدا ئەوە ئەبێت خاوەن ماڕکێتەکە سزا بدرێت و دابخرێت.

٧-ئەبێت گەشتکردن و سەیران تەنها بۆ یەک خێزان بێت،ئەگەر کۆبوونەوەی چەند خێزانێک بوو و ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی تێدا بوو واتە بەریەک کەوتن و نزیک بوونەوەی تێدا بوو ڕێگای لێ بگیرێت و سزا بدرێن.

٨-داوای هاوکاری لەڕاگەیاندنەکان بکرێت بۆ ئەوەی ووشیاری تایبەت بە خۆپارێزی لە کۆڕۆنا بڵاوبکرێتەوە،مەترسیەکانی تووشبون بەکۆڕۆنا بڵاوبکرێتەوە.

٩- ئەبێت یارمەتی ئەو خێزانە هەژارانە بدرێت کە بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەت زەرەرمەند ئەبن.

١٠-ئەبێت هەموو ئامرازەکانی خۆپارێزی بە هەرزانی و بە ئاسانی بگاتە دەست هاووڵاتیان وەک ماسک و مەوادی تەعقیم.

١١- گرنگترین شت حکومەت کە بیکات ئەوەیە کە متمانە بگێڕێتەوە بۆ خۆی بۆ ئەوەی هاووڵاتیان متمانەیان هەبێت بەوەی کە ئەو ڕێکارانەی ئەگیرێنەبەر لەبەر بەرژەوەندی خەڵکەو سیاسی نیە.

١٢-جگە لەو شوێنانەی کە زۆر زەرورن بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک وەک دووکان و مارکێتی فرۆشتنی خۆراک ئەوانیتر دابخرێن، ئەو شوێنانەش بەبێ بەستنی ماسک نابێت هیچ کەسێک داخڵی شوێنەکە بێت.

١٣-ڕیستۆرانت و چێشتخانەکان بە دێلیڤەری کراوە بن.

١٤-کۆبوونەوەی خەڵک لەناو بازاڕدا ڕێگە پێدراو نەبێت.

بۆ زانیاریتان ئەگەر حکومەت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکات و متمانە بۆ خەڵک نەگێڕێتەوە هیچ یەکێک لەوانە ناتوانێت جێبەجێ بکات.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×