بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازێنێكا بۆ خوارتەمەنی 30 ساڵ ڕاگیرا
  2021-04-08     

پزیشكی ڕاوێژكاری هەناو لە وڵاتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت: بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازێنێكا بۆ خوارتەمەنی 30 ساڵ ڕاگیرا و ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ بە خوارەوەن ڤاكسینی تریان بۆ دابین دەكرێت لە جیاتی ڤاكسینی ئەسترا زێنێكا وەكو ڤاكسینی فایزەر بایۆنتیك یان ڤاكسینی مۆدێرنای ئەمریكی.

ئاوێنه‌: د.زانا زرار حمدامین پزیشكی ڕاوێژكاری هەناو لە وڵاتی بەریتانیا بڵاویكردەوە: ئێورارەی دوێنێ چوار شەممە وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی بەریتانیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای چاودێریی دەرمان و تەندروستی (MHRA) و لێژنەی كوتان و بەرگریكردن (JCVI) بڕیاریان دا كە ڤاكسینی ئۆكسفۆرد ئەسترا زێنێكا لە بەریتانیا تەنها بۆ تەمەنی سەرووی ٣٠ ساڵ بەكار بێت. بە واتایەكی تر، ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ بە خوارەوەن ڤاكسینی تریان بۆ دابین دەكرێت لە جیاتی ڤاكسینی ئەسترا زێنێكا وەكو ڤاكسینی فایزەر بایۆنتیك یان ڤاكسینی مۆدێرنای ئەمریكی.

ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی بەریتانیا و دەزگای چاودێری دەرمان و تەندروستیی بەریتانی دانیان بەوە دانا كە بەڵێ زۆر پێدەچێت دیاردەی خوێن مەیین كاریگەریی لاوەكیی ڤاكسینەكە بێت، كە ئێستا لە بەریتانیا ژمارەیان گەیشتۆتە ٧٩ حالەت (٣ كەس لە خوار تەمەنی ٣٠ ساڵ) لە كۆی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن كەس كە تا ئێستا ڤاكسینی ئۆكسفۆرد ئەسترا زێنێكایان وەرگرتووە (٤ حالەت بۆ هەر ملیۆنێك). وە ژمارەی ئەو كەسانەی مردوون بەو دیاردەی خوێن مەیینە تەنها ١٩ كەسن لە كۆی ئەو ٢٠ ملیۆنە (١ مردوو بۆ هەر ملیۆنێك .

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ شتێكی چاوەڕوان كراو بوو، بەڵام هێشتا ئەوە ناگەیەنێ كە هەڵمەتی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابگیرێت هەروەكو هەندێ لە ووڵاتانی ئەوروپا كردوویانە، چونكە ڤایرۆسەكە هێشتا لەناومان ماوە و بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە لە كوردستان و لە ووڵاتانی تریش، وە بەداخەوە خەڵك ئێستاش زۆر زۆر زیاتر گیان لەدەست دەدەن بە نەخۆشیی كۆڤید-١٩ و ئەمەش بەراورد ناكرێ لەگەڵ ئەو ڕێژە كەمەی مردووان بە هۆكاری كاریگەریی لاوەكیی ڤاكسینەكە.

تكایە ئەو كەسانەی تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵە و ڤاكسینی ئەسترا زێنێكایان وەرگرتووە لە چەند ڕۆژ و هەفتەی رابردوو با نەترسن و خۆیان تووشی دڵەڕاوكێ نەكەن. با ژەمی دووەمیان ڤاكسینێكی تر بێ لە ماوەی ٤ تا ١٢ هەفتە پاش ژەمی یەكەم.

ووتیشی: تكایە با ئەو هەواڵانە ساردتان نەكاتەوە لە وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە ئەگەر تەمەنتان لە سەرووی ٣٠ ساڵەیە چونكە تا ئێستا ئەو ڤاكسینە و ڤاكسینەكانی تریش كاریگەرییەكی باشیان هەبووە لە كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەخۆشیی كۆڤید-١٩ لە ووڵاتی بەریتانیا، وە هیوادارین هەمان كاریگەرییان هەبێ لە كەم كردنەوەی ژمارەی تووشبووان و كەمكردنەوەی ڕێژەی مردن بە نەخۆشیی كۆڤید-١٩ لە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×