بەرۆژوبونی مانگی رەمەزان‌و پەیوەندیی بەڤایرەسی کۆڕۆناوه‌
  2021-04-13     
بەرۆژوبونی مانگی رەمەزان‌و پەیوەندیی بەنەخۆشیی کۆڤید-١٩ (ڤایرەسی کۆڕۆنا)و ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا.


پرسیاری یه‌كه‌م:
بەشێک لەھاوڵاتیان پرسیاری ئەوە دەکەن، ئایا وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڤید-١٩ (کۆڕۆنا) لەمانگی ڕەمەزاندا، ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟!

وەڵام: نەخێر، ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، زانایانی ئایینی ئیسلام دەڵێن ڕێگەپێدراوەو دەتوانیت لەکاتی ڕۆژوبون وەریبگریت.
سەرچاوە: گۆڤاری بەناوبانگی پزیشکی (لانسێت).

تێبینیی: ھەندێ کەس نیشانە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە بەتوندی دەگرن وەک (تاو لەرزێکی زۆر، بێ ھێزیی، ئێش و ئازاری ماسوولکە)، بۆیە دەشێت بەھۆی ئەم ئازارانەوە نەتوانن ڕۆژووەکەیان بەردەوام بێت و پێویستیان بە وەرگرتنی دەرمان ھەبێت، بۆیە پێویستە لەم کاتانەدا ڕاوێژ بەپزیشک بکرێت بۆ شکاندنی ڕۆژووەکە.

پرسیاری دووەم:
ئایا ئەوەی توشی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ بێت، دەتوانێت بەڕۆژوو بێت؟
وەڵام:
یەکێک لەڕێگەپێدراوەکانی شکاندنی ڕۆژوو لەشەریعەتی ئیسلام، نەخۆش کەوتنەو لەقورئانی پیرۆزیش ئاماژەی پێکراوە، بەڵام کامە نەخۆشیی؟ ئایا ھەموو نەخۆش کەوتنێک؟
بەدڵنیاییەوە نەخێر، ھەندێ نەخۆشیی تایبەت ھەن کە ڕێگەیان پێدراوە.

نەخۆشیی کۆڤید-١٩و ڤایرەسی کۆڕۆنا، لەبەشێک لەتووشبووان نەخۆشییەکە بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵەو نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە، یان ئەوانەی بە قورسیی گرتوویانە و نەخۆش پێویستە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت، ئەمانە لە ڕووی پزیشکییەوە نابێت و ناشێت بە ھیچ جۆرێک ڕۆژوو بگرن.

بەشێکی تریان نەخۆشییەکەیان مامناوەندە، واتا لە ماڵەوەن و چارەسەر وەردەگرن، ئەمانە باشترە تا دوو ھەفتەی یەکەمی نەخۆشییەکە ڕۆژوو نەگرن. بەڵام، ئەم ژمارەی ڕۆژانە دەشێ کەمتر و زیاتر بێت، لەسەر بارودۆخی نەخۆشەکە و ڕاوێژ بە پزیشک، دەوەستێت.

ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بەسووکیی گرتووە، باشترە ٢٤ کاتژمێر دوای نەمانی نیشانەکانیان، ڕۆژوو بگرن.

پرسیاری‌ سێیه‌م:
ئایا ڕۆژوو گرتن لەڕەمەزان ئەگەری تووشبوون بەکۆڤید-١٩ زیاد دەکات؟
وەڵام:
نەخێر، ھیچ داتایەکی زانستیی باوەڕپێکراو نییە ئەوە بسەلمێنێت کە ڕۆژوو ئەگەری توشبوون بەنەخۆشییەکە زیاد دەکات.

بۆ ھەر پرسیارێک سەبارەت بەڕۆژوو بوونت لەکاتی تووشبوونت بە کۆڤید-١٩، باشترە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە بکەیت.

د.زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناو

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×