2021-04-17   804     
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد له ئاماده‌باشیدابن و رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بگێڕن.
ئاوێنه: له نامه‌یه‌كدا بۆ لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی رۆژی سوپا و هێزی زه‌مینی، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "سوپای كۆماری ئیسلامی له گۆڕه‌پان ئاماده‌یه و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێی راده‌سپێردرێت".
خامنه‌یی ده‌ڵێت: "سڵاوم بۆ هه‌موو سه‌ربازه ئازیزه‌كانی سوپا و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیان و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماده‌باشییه‌تان بكه‌ن به‌پێی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی كاریگه‌ر ببینن".