تەندروستی: ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان به‌هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ ڤاکسینی کۆرۆناوه‌ تۆمار نەکراوە
  2021-04-20     
بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق ده‌ڵێت، ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان به‌هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ ڤاکسینی کۆرۆناوه‌ له‌عێراق تۆمار نەکراوە.

ئاوێنه‌: ڕیاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا لەنێو ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارھێناوە ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوەو ھیچ حاڵەتێکی مەترسیداریش نەبووە.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق، تائێستا كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتۆ‌ته‌ 258 هه‌زارو 654  كه‌س.

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ توشبون‌و چاكبونه‌وه‌و مردنی‌ به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆناوه‌ بڵاویكرده‌وه‌. به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ 8208 توشبوی‌ نوێ تۆكاركراوه‌و 6888 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه.

وه‌زارته‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ له‌دوێنێوه‌ 34 توشبوی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی مردن به‌ڤایرۆسهكه‌‌ گه‌یشته‌ 15060 كه‌س.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×